دەوڵەتی تورک ١٠ هاوڵاتی عەفرینی ڕفاند

گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک،لە گوندی ماراتی عەفرین ١٠ هاوڵاتیان ڕفاند کە یەکێکیان ژنە.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی مارات ١٠ هاولاتیان ڕفاند کە تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٤٠ ساڵدایە.

بە پێی زانیاریەکان ناوی ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: ڕێزان عەلی، سەید هەلیل، عەلی حەنان، عەلی هەلیل، ڕووکەن حەیدەر، ئەحمەد عەڤدۆ، سەلاح عەبدولڕەحمان، سەلاح مەمۆ، ئەحمەد ئۆمۆ و ئەحمەد بۆزان.

ف.ق