دەوڵەتی تورک بنەماڵەی چەتەکان لەعەفرین جێگیردەکات

دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیا وداگیرکردنی مال وحاڵی هاووڵاتیان ، دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆرلە چەتەکانی داعشی لە شام(دەمیش)ی سووریاوە هێناوەتە عەفرین ولە ناوماڵی هاووڵاتیانی عەفیرندا نیشتەجێی کردووە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ چۆڵکردنی عەفرین بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا کە هاووڵاتیانی عەفرین-ی کۆچبەرکردووە، لەناوچەکانی تری سووریاوە چەتەکانی خۆی هێناوەتە عەفرین و لەناوماڵی هاووڵاتیانی عەفریندا نیشتەجێ-یان دەکات.

لەگەڕەکی عەفرین کۆن، داگیرکەرانی تورک بنەماڵەکانی دانیشتووی عەفرینی-یان بەزۆر لەماڵەکانیان دەرکرد و بنەماڵەکانی چەتەی خەڵکی شامیان لەماڵەکاندا جێگیرکردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەزۆرماڵی هاووڵاتیان داگیردەکات و چەتەکانی خۆی لەناو ئەوماڵانەدا جێگیر دەکات.

ک٠ش