دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆر چەتەی داعشی بۆ لیبیا ناردووە

چەتەیەک کە لە سەرێکانی هەڵهات و خۆی ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە کرد ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆر چەتەی داعشی بۆ لیبیا ناردووە.

ئاراس حاج عەلی خەڵکی گوندی جەوزاتی دربێسیێ یە. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨دا لەگەڵ هاوڕێیەکی چووەتە هەرێمی باب کە لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە. ئاراس حاج عەلی بەهۆی ئەرکی سەربازی هەرێنەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک هەڵهات و هەوڵیدا بچێتە تورکیا، بەڵام کەوتە دەستی چەتەکان. سەرەتا بەشداری لە لیوا نورەدینی سەر بە گروپی حەمزەت بوو و دواتر لە سەرێکانی داگیرکراو لەناو چەتەکانی سوڵتان موراد جێی خۆی گرت. کاتێک هەلی بۆ رەخسا بە هاوکاری خانەوادەکەی لە سەرێکانی هەڵهات و لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ خۆی ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە کرد. ئاراس حاج عەلی باسی لە دۆخی باب و سەرێکانی کرد کە داگیرکراون.

ئاراس حاج عەلی ئامادەکاریەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ داگیرکردنی سەریکانی و گرێ سپی بینی و وتی، "بەرلە داگیرکردن ئامادەکاری دەکرا. هێزەکانیان بۆ مەشق و پەروەردە نارد. منیش لەگەڵیان بووم. ئەو کاتە وتیان سەربازیان کەمە و داوایان لێکردم منیش بەشداری بکەم. منیان لە خاڵی پشکنینی ڕێگا جێگیر کرد. ئامادەکاریەکان کۆتاییان پێهات. هێزەکانیان کۆکردەوە. لەگەڵ منیش کۆبوونەوە. وتیان، تورکیا پارەیەکی کەم دەدات، بەڵام خەمتان نەبێت هەموو شتێک ئازادە. هەچیەکمان بێتە دەست موڵکی خۆمانە و بیبەن. هیچ مەهێڵن و لێیان نەبورن.

دەرگا و پەنجەرەکانیشیان دزی

ئاراس حاج عەلی ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ لەسەر داوای خۆی وەک ئەندامی چەتەکانی فرقە حەمزە لە بابەوە بۆ سەرێکانی داگیرکراو گواسترایەوە. لەوێ هەفتەیەک لەژێر چەتری لیوای نورەدینی حەمزەت کاری کرد و دواتر لێیان جیابووە. بەشداری لە چەتەکانی سوڵتان موراد کرد. ئاراس حاج عەلی ڕایگەیاند،  تاڵان و دزی وەک غەنیمەیەک پێشکەشی ئەوانکرا و ئەوەی لە سەرێکانی بە چاوی خۆی بینی و وتی، "هەموو شتێکم نەبینی، بەڵام ئەوە کە بینم زۆر خراپ بوون. دانیشتووانی سەرێکانی بەهۆی ئەوەی لە چەتەکان دەترسان، بۆ حەسەکە کۆچیان کرد. بەڵام چەتەکان هەموو ماڵەکانیان دزیبوو. تەنانەت دەرگا و پەنجەرەکانیشیان دزی."

بە تایبەتی هێرشیان کردە سەر کوردان

ئاراس حاج عەلی باسی لە فشاری قوڕسی سەر خانەوادەکان لە سەرێکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بە تایبەتی فشارێکی زۆر لەسەر خانەوادە کوردەکان هەبوو و وتی، "کەلوپەلی ژنانیان لیدەسەندەوە و بە تایبەتی ٧ – ٨ خانەوادەی کورد مابوونەوە و بەتەمەن بوون. فشارێکی زۆریان لەسەر ئەوان دروست کرد. لەبیرم دێت، موەلیدە و هەموو شتێکی ماڵێکیان بە زۆر برد. لەبەرئەوەی من کوردم هەندیک جار لەنێوان من و چەتەکاندا ئاڵۆزی دروست دەبوو. لەبەرئەوەی دەیانوت، "ئێمە بۆ ئەوەی شەڕی کورد بکەین هاتووین". کاتێک هەندێک کەس لە حەسەکەوە بۆ سەرێکانی دەگەڕانەوە دەستگیردەکران و ئەشکەنجە دەدران. دەیانگوت، پەیوەندیتان بە قەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیەوە هەیە و لە بەرانبەری پێویستە پارە بدەن."

بەهۆی فیدیەوە شەڕیان دەکرد

ئاراس حاج عەلی ئەوەی خستەڕوو کە چەتەکان بەهۆی فیدیەوە خەڵکیان دەڕفاند و لەدژی یەکتری تەقینەوەیان ئەنجامدەدا، لەسەر ماڵەکان شەڕیان دەکرد و وتی، "لە ڕووی دزیەوە هەموویان وەک یەکتری بوون. هەموو گروپەکان دزیان دەکرد. دەستیان بەسەر هەموو ماڵەکانی هاوڵاتیان لە سەرێکانیدا گرت کە هەڵهاتبوون و بە هەندێک کەسی تریان فرۆشت. کاتێک خاوەن ماڵەکە دەگەڕایەوە جارێکیتر خانووەکەیان پیدەفرۆشتەوە. واتە لە سەرێکانی نە ژیان و نە ئارامی مابوو."

چەتەکانی داعشیان بۆ لیبیا نارد

ئاراس حاج عەلی ئاشکرای کرد کەلەناو سوپای نەتەوەیی سوریادا کە سەر بە دەوڵەتی تورکە چەتەی داعشی هەیە و وتی، "یەک لەسەر سێی ئەندامیان چەتەی داعشن. من خۆم لەگەڵیان قسەم کرد. گوێم لە بەسەرهاتەکانیان کرد. هەفتەیەک بەرلەوەی لە باب بگەڕێمەوە کەسێکم ناسی. ناوی عەلادین ئەحمەد کەڕۆ بوو، خۆی بەمنی وت کە داعشە. لە رەقا ئەمیر بوو. دواتر بۆ هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای نەتەوەیی سوریا هەڵهاتبوو و لە لایەن ئەحرار شەڕقیە دەستگیرکرابوو. دوات بەشداری لە گروپی محەمەد شبلی و دواتر حەمزەتدا کردبوو. کاتێک من لە سەرێکانی بووم چووە لیبیا و لەوێ کوژرا.

یەکێکی خەڵکی باب لە نزیک بارەگای ئێمە بوو کە ئەندامی سقور شیمال بوو. ناوی حسێن محەمەد بوو و خەڵکی حەما بوو. دوات هەوڵیدا هەڵبێت و دواتر دەستگیرکرا. تورکەکان ئەمانە دەزانن. زۆر کەسی وەک عەلادین ئەحمەد کەڕۆ کە چەتەی داعش بوون لە ناو سوپای نیشتمانی سوریادا هەبوون و بەرەو لیبیا ڕوویشتن و لەوێ کوژران.

لە سەرێکانی ٣٠٠ کەس چوون

ئاراس حاج عەلی دەڵێت، کاتێک لەو هەرێمانەی کە داگیرکا هیچ شتێک بۆ دزین نەما و هەموو شتێک تاڵانکرا، لەسەر داوای دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر ٢ هەزار دۆلار چەتەکان دەچوونە لیبیا و وتی، "لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا من لە سەرێکانی هەڵهاتم و خۆم رادەستی قەسەدە کرد. لەو کاتەدا وەک من خۆم بینیم ٣٠٠ کەس بۆ لیبیا چوون. کاتێک لە سەرێکانی بووم، هەواڵمان بۆ هات کە نزیکەی ٤ بۆ ٥ هەزار کەس چوونەتە لیبیا. لەگەڵ زۆر کەس قسەم کرد کە دەچوونە لیبیا، بەڵام زۆربەیان کە ڕوویشتن کوژران. نزیکەی ٧ هەزار دۆلاریان بە فەرماندەکان دەدا ئەگەر بچوونایە بۆ لیبیا. شەڕڤانە ئاساییەکان پارەیەکی کەمیان وەردەگرت. لە سەرێکانی گروپێکی ئێمە هەبوو. یەکێکیان برای هاوڕێیەکم بوو. ناوی ئەحمەد براییم موحەمەد بوو. دوای ماوەیەکی کەم کە چووە لیبیا، لە فڕۆکەخانەیەک کوژرا. تەرمەکەیان ناردە سەرێکانی. خۆی خەڵکی سەرێکانی بوو. بەو شێوەیە زۆربەیان کە چوونە لیبیا کوژران.

ف.ق