دەوڵەتی تورک ژنێکی گەنج و گەنجێکی عەفرینی ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە لەسەر تاوانی شەڕ لەدژی هاوڵاتیانی عەفرین. بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەنجێک و ژنێکی گەنجی عەفرینیان ڕفاند و چارەنووسیان نادیارە.

سەرچاوەیەک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین کە داگیرکراوە ڕایگەیاند کە چەتەکانی ئەحڕاڕ شەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ ژنێکی گەنجیان بەناوی مەریەم ئەڤدک شێخۆی خەڵکی گودنی قاسمیان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.

سەرچاوە هەرێمیەکان ئاماژەیان بەوەدا چەتەکانی سوڵتان موراد لە ١٦ی ئەیلول گەنجێکیان بەناوی موراد عەبدولڕەحمان ڕەشیدی ٢٥ ساڵیان لە ناوچەی جندرێس ڕفاند و چارەنووسی نادیارە.

لەو هەرێمانەی کە دەوڵەتی تورک داگیری کردوون بە تایبەتی کانتۆنی عەفرین، دۆخێکی مەترسیدا هەیە و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن. هاوڵاتی مەدەنی دەڕفێنن و لەبەرانبەری داوای فیدیە دەکەن.

ز.ش