دەوڵەتی تورک گردێکی مێژوویی تێکدا و بارەگای سەربازی لەسەر دروست کرد

لە عەفرین کە لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک تاوانی جەنگی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەم جارە لەسەر گردێکی مێژووی بارەگایەکی سەربازی دروست کرد.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، گردێکی مێژوویی لە گوندی جەلەمی سەر بە ناوچەی جندرێسی شاری عەفرینی تێکداوە.

بە پێی هەواڵەکە، سوپای داگیرکەر لە سەر گردەکە دەستی بە دروستکردنی بارەگای سەربازی کردووە.

ز.ش