دەوڵەتی تورک گوندەکانی شێراوا و تەل ڕەفعەت تۆپباران دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات.

بە پێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پێی کاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر ١٢:٢٠ دا گوندەکانی زیارەت، ئاقیب و بێنێ تۆپباران کرد و بەهۆی ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران کرا، زەویە کشتوکاڵیەکان سووتان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی ئەنقەست و سیستماتیک تۆپباران دەکات.

زەویە کشتوکاڵیەکانی خەڵکی مەدەنی بە ئەنقەست دەکرێتە ئامانج و دەسووتێنرێت و بەو شێوەیەش تاوانی شەڕ ئەنجامدەدرێت.

١٦ی حوزەیران گوندی ئاریدا و خربەتبەگەری گرێ سپی بۆردومانکرا.

١٥ی حوزەیران بە هاوەن و مووشەک هێرشیان کردە سەر ناوچەی تەل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا.

١٤ی حوزەیران ئەمجارە گوندەکانی ئۆم ئەلخێر و تەل لەبەنی باشووری ڕۆژئاوای تەل تەمریان تۆپباران کرد.

١٣ی حوزەیران گوندی دبسی ڕۆژئاوای عەین عیسای تۆپباران کرد.

١٠ی حوزەیران زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندی قاسمیە، ڕێحانییە و ڕەشیدییە لە باکووری ڕۆژئاوای تەل تەمر تۆپبارانکران.

لە سەرەتای مانگی ئایارەوە و تا ٣ی حوزەیران، ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی گەنم و جۆ و ٣٦٠ دۆنم باخی زەیتوون لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە سووتێنراوە.

ف.ق