دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەرای تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٢:٠٠ بەکاتی خۆجێیی، گوندەکانی مەراناز، مالیکیە، شیوارخا، قەڵاشویارخا و ئەلقایمییە، لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بە سەختی تۆپباران کران. سەبارەت بە هێرشەکە زانیاری بەرفراون لەبەردەست نییە.

دەوڵەتی تورک بەردەوام هەموو رۆژێک هەرێمەکانی فیدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات، بەتایبەتی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان.

لە ١٩ی کانونی دووەم، دەوڵەتی تورک بە شەو بۆردومانی گوندی مەرەنازی سەر بە شەرا و گوند بەلوونیەی شەهبای کرد.

لە ٨ی کانونی دووەم، گوندی سەمووکای شەهبا بووە ئامانجی تۆپەکانی دەوڵەتی تورک. لە ١٧ی کانوونی دووەم، ئەمجارە گوندی سۆخانەکی ناوچەی شەرراوای عەفرین بووە ئامانجی بۆردومانەکانی دوژمن. هەمان رۆژ بۆردومانێکی چری گوندەکانی بەیلوونیە و عەین دەقتەی شەهبا کراوە.

ز.ش