دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی گوندێکی عەین عیسا دەکەن

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئەریدای سەر ب ناوچەی عەین عیسا و تۆپبارانی دەکەن.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتە چەپەڵەکانی، بە تۆپ و چەکی قوڕس گوندی ئەریدا کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا، تۆپباران دەکەن.

بە پێی زانیارییەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هێرش و تۆپبارانەکە بەردەوامە.

ز.ش