دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تل تەمر تۆپباران دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی تل تەمر تۆپباران دەکەن. لە هەرێمەکە شەڕیکی قوڕس بەردەوامە.

بە پێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە خۆجێیەکان بەدەستمان گەیشتووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە لەسەر هێرشە داگیرکەریەکانی، جارێکیتر گوندەکانی تل تەمری تۆپباران کرد.

لە پێی کاتی هەرێمەکە، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک گوندەکانی قاسمیە، ڕیحانیە، ڕەشیدیە و عەزیزیە بە ئۆبۆس و هاوەن بۆمبەباران کراون. ڕۆژی دووشەمەش ئەو گوندانە تۆپباران کران.

لە گوندی قاسمیە شەرڤانانی هەسەدە بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە. لە هەرێمەکە شەڕیکی قوڕس بەردەوامە.

ف.ق