دەوڵەتی تورکیا دەستی ناوەتە ناقی سەرچاوەی ئاوی باکووری سووریا

دەوڵەتی تورکیا لەم چەند ساڵەدا بە دروستکردنی دەیان بەنداو هەوڵی ئەوە دەدات کە سەرچاوەی ئاوی ڕۆژئاوا وباکووری سووریا ببڕێت، هەر بۆیە ئاستی ئاوی باکوری سوریا بەڕادێکی زۆر دابەزیوە.

دەوڵەتی تورکیا سەرەڕای هێرشی داگیرکارانەی خۆی بۆسەر ڕۆژئاوا و هەوڵدا بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە ، هەوڵی وشک کردنی زەوییە کشتووکاڵیە پڕ پیت وداهاتەکەی ڕۆژئاوا دەدات  و لەم ڕێگەیەوە ئەیهەوێت پیلانی برسیکردنی گەلی ناوچەکە بگەێنێتە ئەنجام.

پێشێلکارییەکانی دەڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد و گەلانی باکوری سووریا بە هەموو شێوەکان بەردەوامە، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاوی  ڕوباری فوراتی گرتووەتەوە و کشتوکاڵی باکوری سووریا تووشی کەم ئاویی بووە.

ئاستی ئاوی بەنداوی فورات لە باکوری سووریا بەهۆی گرتنەوەی ئاوی فورات لە تورکیاوە، دوو مەتر و نیو دابەزیوە، ئەوەش بووەتە مەترسی بۆ کاری کشتوکاڵی جوتیارانی باکووری سووریا.

جوتیارانی باکوری سووریا زەوییەکانیان چاندووە، ئێستاش نیگەرانی ئەوەن کە ئەگەر ئاو هەر بەو شێوەیە کەم بێت، بەرهەمەکانیان بەباشی پێ ناگەن و تووشی زیان دەبن.

ئەو جوتیارانە بەتایبەتی نیگەرانی بەرهەمەکانی وەکو سەوزە و پەمبوون، چونکە بە بەردەوامی دەبێت ئاویان بدرێت.