دەوڵەتی تورکیا دەستی گرتووە بەسەر بەرهەمی زەیتونی عەفریندا

دەوڵەتی تورکیا کە عەفرینی داگیرکردووە وبەردەوامە لەتالانکردنی عەفرین، لە رێگەی جندریسەوە زەیتونی عەفرین ئاودیوی حەتای تورکیا دەکات، وبەنیازە لەویوە ڕەوانەی بازارەکانی ئەورووپای بکات.

 

دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لەعەفرین ،خەریکی دامەزراندنی مەجلیسێکە کە هەموو بەرهەمی زەیتونی عەفرین رادەستی ئەومەجلیسە بکرێت. بەوشیوەیە بەرهەمی زەیتونی عەفرین کە بە زیاترلە ٦٠ میلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت رەوانەی حەتای تورکیا بکرێت.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان دەست کەوتووە، لە نێوان دەولەتی تورکیا و چەتەکانی 'ئۆسۆ' ١٠ رۆژ پیش ئیستا لە عەفرین کۆبونەوەیەک ئەنجامدراوە. لە کۆبونەوەکەدا کە بەسەرپەرەشتی بەرپرسێکی باڵای سوپای تورک بەڕێوە چووە و سەرچەتەکانی دەوڵەتی تورکیاش لەو کۆبونەوەدا ئامادە بوون. شاندەکەی تورکیا داوایان کردووە کە بەرهەمی زەیتونی عەفرین رادەستی ئەو مەجلیسە بکرێت کە دەوڵەتی تورکیا دایمەزراندووە.

چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمسال نزیک بە ٨٠هەزار تەن زەیتون بەرهەم بهێنرێت. لە کۆبونەوەکەی شاندەکەی تورکیا داوایان کردووە کە ١٠٪ زەیتون لە عەفرین بمێنێتەوە.

' دوای کۆبونەوەکە ڕێککەوتن'

لەسەر ئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە دوێنی بەبەشداری سەرچەتەکان و نوێنەرانی مەجلیسی میت-ی تورکیا ڕێککەوتنێک ئیمزا کراوە. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە؛

-ئەو زەیتونانەی هاوڵاتیان کە ناچار بوون لەبەر هێرشی چەتەکان لەعەفرین بچنەدەروە، مەجلیسی دامەزراوی میت دەست بەسەر ئەو زەیتونانەدا دەگرێت.

- بۆ پاراستنی مەجلیسەکە لە هێرشی شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە و ژووری تووڕەیی زەیتون چەتەکان کاربکەن.

- مەجلیسەکە  لە ئیستاوە ڕێژەیەکی لە ١٠بۆ ١٥ بەش لە عەفرین پارە کۆبکاتەوە و تا ١٥ شوبات/٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی٢٠١٩ بڕی٢٢ میلیۆن پارە بدەن بە چەتەکان.

- ئەو کەسانەی کە لە عەفرین دەمیننەوە و خاوەن زەیتونن لەلایەن مەجلیسەکەوە باجیان لی وەر بگیردرێت.

- بۆ کۆنترۆڵکردنی زەیتون کۆمیتەیەک دابمەزرێت کە بریتین لە نوینەرانی میت، چەتەکان.

' لەجندرێس دەروازەیەک بکرێتەوە'

دەوڵەتی تورکیا لە جندرێس بۆ دەربازکردنی زەیتون دەروازەیەکی تایبەت دەکاتەوە، چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو دەروازەیە بۆ کاری بازەرگانی دیکە بەکار بهێنرێت.

ئەو زەیتونانەی کە لە عەفری کۆدەکرێتەوە، دوای ئەوەی کە ئاودیوی تورکیا کران لە کارگەکانی زەیتونی شاری حاتای ئامادە بکرێن و ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەورووپای بکەن. بڕی ئەو زەیتونە کە ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەورووپا دەکرێت نزیک بە ٦٠ میلیۆن دۆلارە.

' کارگەکان تاڵانکراون'

بەشیکی زۆر لە کۆی ١٨٠ کارگەی بەرهەم هێنانی زەیتون لە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانیەوە تاڵانکراون. تەواوی ئامێرەکانیان ئاودیوی تورکیا کردووە.

ک-ش