دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین دەستی کردووە بە لەناوبردنی ژینگە ومێژوویی ناوچەکە

سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین دەستیان کردووە بە لەناوبردنی ژینگە و تاڵانکردنی شوێنەوارە مێژوییەکانی ناوچەکە.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لەسەرچاوەهەرێمییەکانەوە بەر دەستی ئاژابسی هەواڵی هاوارکەوتووە سوپای داگیرکەری تورکیاو چەتەکانی لە گوندی بادینا-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین  بە ئامانجی لەناوبردنی کەلتوور و شوێنەوارەمێژووییەکانی ناوچەکە، ئاسەوارە مێژووییەکانی گوندی سێویا و دەشتی کتخێ-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتا دەدزن.

هەمان سەرچاوە ڕاشیگەیاند، کە هەفتەیەک بەر لە ئێستا، سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی دار زەیتوونەکانی گوندی سێویا هەڵدەکێشن و هەر لەو شوێنانەش ئاسەواری مێژووییان دزیوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە، کە سوپای تورکیا و سێ فەوج لە چەتەکان، لە دەشتی کتخێ، ئاسەواری مێژوویی دەردەهێنن و دەیانگوازنەوە بۆ تورکیا.

سوپای تورکیا و چەتەکانی لەم مانگی ڕابردووشدا، ناوچەیەکی مێژووییان هەڵکوڵی و چەندین پارچە ئاسەواری مێژووییان دزی.

لەگەڵ ئەوەشدا، سوپای تورکیا بە ئامانجی لەناوبردنی مێژوو و کەلتووری عەفرین، چەندین ناوچەی پیرۆزی زەردەشتییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە.

ک-ش