دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رۆژئاوای گرێ سپی دیوار دروست دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بۆ ئەوەی گرێ سپی لە کۆبانێ داببڕێت، لەڕۆژئاوای گرێ سپی دیوار دروست دەکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رۆژئاوای گرێ سپی، بە دووری کیلۆمەترێک لە دووری سنوورەوە، لەنێوان گوندەکانی کەنداڵ و جەلەبێ دەستی بە دروستکردنی دیوار کرد. هەروەها لە هەردوو لای دیوارەکەی تاشە کۆنکرێتی گەورە دادەنێت.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٨ی ئەپریلی ٢٠١٩ لە عەفرین دەستی بە دروستکردنی دیوار کردبوو.

ف.ق