دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ سپی هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهید کرد

چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی ساڵح شبلی خەڵکی گوندی هوێجای گرێ سپییان شەهید کرد.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامی بە تاوان و پێشێلکاریەکانیان لەبەرانبەر خەڵکی مەدەنی باکووری سوریا دەدەن.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی ساڵح شبلی خەڵکی گوندی هوێجای باشووری ڕۆژهەڵاتی گرێ سپییان بە بیانۆی پەیوەندی لەگەڵ قەسەدە شەهید کرد.

ڕاگەیەنرا کە چەتەکان ساڵح شبلیان بەرلە چەند ڕۆژ ڕفاندووە و دوای ئەشکەنجەیەکی قوڕس دوو ڕۆژ لەمەوبەر شەهیدیان کردووە.

چەتەکان زوڵمێکی زۆریان لە خانەوادەی شبلی کردووە و ژمارەیەک ئەندامی خێزانەکەیان دەستگیرکردووە و ناچاریان کردوون لە گوندەکەیان کۆچ بکەن و ماڵەکانیان ڕووخاندووە.

ف.ق