دەوڵەتی قەتەر کە پشتیوانی لە فاشیزمی تورک دەکات، شەرمەزار کرا

لە شاری بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا دەوڵەتی قەتەر کە پشتیوانی داگیرکەری و هێرشەکانی رژێمەکەی ئەردۆغان دەکات، بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.

بە بۆنەی ٢ی تشرینی دووهەم "رۆژی جیهانی پشتیوانی لە رۆژئاوا' لە شاری بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا لە بەردەم کۆنسۆلخانەی قەتەر چالاکیەکی شەرمەزارکردن ساز کرا.

کوردستانیان و گەنجانی چەپ و دیمۆکراتی خەلکی بەلجیکا لە بەردەم کۆنسۆڵخانەی قەتەر گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و تێیدا پشتیوانی ئەو ولاتەیان بۆ داگیرکەری و فاشیزمی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا لە دژی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک درووشم ووترانەوەو بۆ رۆژئاوای کوردستانیش پەیامی پشتیوانی بەرز کرانەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧وە رژێمی ئەنکەرە، دەوڵەتی قەتەر کە لە ژێر ئابلوقەدایە، دەپارێزێت و لە بەرامبەریشدا قەتەر پشتیوانی لە داگیرکەریەکانی ئەردۆغان دەکات.

لە کاتێکدا کە کۆمکاری عەرەبی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کردووە، بەڵام دەوڵەتی قەتەر خۆی لێ بێدەنگ کردووەو بە پێچەوانەوە خۆی نزیک دەکاتەوە لە رژێمەکەی ئەردۆغان.

 

ز.ش