دەیان هەزار کەس سەودا قێزەونەکەى تورکیا و ئەمریکا ئیدانە دەکەن

گەلانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ ئیدانەکردنى سەودا و مامەڵە قێزەونەکەى ئەمریکا و تورکیا لە بەردەم بارەگای هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە کۆبانێ کۆدەبنەوە.

گەلانى هەرێمى فورات بۆ ئیدانەکردنى مامەڵەى قێزەونی نێوان بەڕێوەبەریى ئەمریکا و تورکیا بەرامبەر بە گەلانى باکوو و رۆژهەڵاتى سوریا، لە بەردەم بارەگای هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژ بە داعش لە کۆبانی کۆدەبنەوە.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ و سەرباری بارانێکى زۆر، دەیان هەزار هاووڵاتی لە تەمەنی ٧ ساڵەوە بۆ ٧٠ ساڵ لە شارەکانى کۆبانێ، منبج، رەقا، تەبقا، سرین، گرێ سپی، عەین عیسا و گوندەکانی ئەو شار و ناوچانە بەرەو بارەگای چەلەبیى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى کەوتنەڕێ.

دواى ئەوەى جەماوەری گەل لە هەموو ناوچەکانەوە بە یەک گەیشتن و چوونە شوێنەکە دیاریکراوە، بە خوێندنەوەى راگەیاندراو و چەند لێدوانێک مامەڵە و سەودای قێزەونی نێوان تورکیا و ئەمریکا بەرامبەر بە گەلانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا ئیدانە دەکەن.

ر.م