رژێم لە ئیدلێب پێشڕەوی دەکات و دەیان کەس گیانیان لەدەست دا

هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوچەی ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە پێشڕەویدان. بۆ جاری یەکەمیش شارۆچکەیەکی ستراتیژی کۆنترۆڵ دەکات و بەرەو 'خان شەیخون' پێشڕەوی دەکات. لە شەڕی یەکشەممەدا لانی کەم ٦١ کەس گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سوریا، موشەکەکانی ڕووسیا ئێوارەی یەکشەممە لەدژی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بچوکەکانی (درۆن) کەوتنە چالاکی و چوونە ناو ئەو شوێنانەی کە چەتە چالاکەکانی لێ بوون. ئەوەش ڕاگەیاندرا، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لەسەر بارەگای سەربازیی ڕووسیا لە 'حەمەمیم'ی سەر بە ناوچەی لازقییەی ئیدلب فڕین.

ناوچەی ئیدلب و چەندین شارۆچکەی دەوروبەری لەژێر کۆنترۆڵی چەتە تورکەکانن. هەروەها لە حەما، حەلەب و لازقییەش گرووپی چەتە هەن.

رژێمی سوریا و ڕووسیا کە هاوپەیمانییەتی، زیاتر لە سێ مانگە ئەو ناوچەیە بۆردومان دەکەن. بەپێی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ، هێزەکانی ڕژێم و گرووپە چەتەکانی هەیئەتى تەحریم شام و و گرووپە چەتەکانی دیکەی سەر بە قاعیدە شەڕێکی قورس لەدژی یەکتری دەکەن. شارۆچکەی هەبیت لە باشوری ئیدلب لە بەرەبەیانی یەکشەممە لەلایەن رژێمەوە کۆنترۆڵ کراوە.

ڕێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە مانگی نیسانەوە دەستیپێکردووە و لەو کاتەوە بۆ یەکەمجار شارۆچکەیەکی ناوچەی ئیدلب کەوتوەتە ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمەوە.

ئاژانسی هەواڵی 'سانا'ش پشتڕاستی کردەوە، شارۆچکەى هەببیت کۆنترۆڵ کراوە. عەلی ئەیوب وەزیری بەرگریی سوریا لەسەر داوای بەشار ئەسەد سەردانی ناوچەکەی کردووە.

هێزەکانی ڕژێم ئێوارەی یەکشەممە لە خان شیخون نزیک بوونەوە، کە گەورەترین شارۆچکەی باشوری ئیدلیبە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕامی عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا (AFP)ی راگەیاندووە، هێزەکانی ڕژێم ٩ کیلۆمەتر لە خان شەیخون نزیک بوونەتەوە کە ناوچەیەکی ستراتیژییە.

کۆنترۆڵکردنەوەی هەبیت دەبێتە هۆی ئەوە، کە باکوری ناوچەی حەما گەمارۆ بدرێت کە لە ڕۆژانی دواییدا بە قورسی بۆردومان دەکرێت.

رێکخراو چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە شەڕی یەکشەممەدا لە ئیدلیب لە هەردوو لایەنی شەڕکەر ٦١ کەس گیانیان لەدەست داوە. ئەوەش وتراوە، کە ٢١ لەوانە سەربە هێزەکانی ڕژێمن و ٤٠ کەسیشیان سەر بە گرووپی چەتەکانن. لە شەڕی شەممەشدا ٧٠ چەتە کوژرابوون.

دەوترێت لە مانگی نیسان بەملاوە لە ئیدلیب لە شەڕی سەختدا زیاتر لە ٨١٠ کەسی سڤیل، ١٢٠٠ چەتە و زیاتر لە ١٠٠٠ هێزی ڕژێم کوژراون.

ژ.ت