رژێمی سوریا:لە ئیدلب فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خرایە خوارەوە

راگەیێندرا کە رژێمی سوریا لە باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلب فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکی خستووەتە خوارەوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی سانای سوری، هێزەکانی رژێمی سوریا لە باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلب فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کەشفی سوپای تورکیان خستووەتە خوارەوە.

ئاژانسی سانای سوریا هەروەها رایگەیاند، فڕۆکەکە لە ناوچەی دادح خراوەتە خوارەوە و زانیاری تری لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

ز.ش