رژێمی سوریا چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیدلبی کۆنتڕۆل کردەوە

سوپای رژێمی سوریا لە بەردەوامی پێشڕەوییەکانیدا لە ئیدلب بە پشتیوانی هێزە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی روسیا، چەند ناوچەیەکی دیکەی ژێر دەستی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە باشوری ئیدلب کۆنترۆلکردەوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای ڕژێمی سوریا گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی لە چەند گوند و ناوچەیەک وەدەرناوە.

بەپێی هەواڵەکە، گوند و ناوچەکانی جوباس، ترنەبە، دادیغ و کەفەر بەتیخ سەربە سەراقیب لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب لە چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پاککراونەتەوە.

ز.ش