رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین: میت ٣ هاووڵاتیی عەفرینی رفاند

رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) ٣ هاووڵاتیی کوردی مەدەنیی لە عەفرین رفاند.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە گوندی تەرمیشا لە ناوچەى شییەی عەفرین ٣ کوردی مەدەنی لەلایەن دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت)ەوە رفێنراون و چارەنووسیان نادیارە.

لە ماڵپەڕی عەفرین پۆستدا لەبارەی ناوی کەسە رفێنراوەکانەوە هاتووە، کەسە رفێنراوەکان بریتین لە خەلیل مەنان سەیدۆ تەمەن ٤٥ ساڵ، کامەران خەلیل سەیدۆ تەمەن ٢٢ ساڵ و فەردی خەلیل سەیدۆ تەمەن ٤٠ ساڵ.

تاوەکو ئێستا هۆکاری رفاندنی ئەو هاووڵاتییانە دیار نییە.

ژ.ت