زانکۆی ڕۆژئاوا دەستی بە کەمپینی پشتگیری کرد

زانکۆی ڕۆژئاوا دەستی بە کەمپینی پشتگیری ئەکادیمی کرد و داواکی لە خوێندکاران کرد کە ئەزموونەکانیان لەگەڵ زانکۆی ڕۆژئاوا ئاوێتە بکەن.

زانکۆئ ڕۆژئاوا لە ٨مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەموزدا ڕایگەیاند کە بۆ پشتگیری ئەکادیمی دەستیان بە کەمپینێک کردووە.

کەمپینەکە بە ناوی 'پشتگیری بۆ بەرخۆدان، پشتگیری بۆ ئەکادیمی' دەستیپێکرد. لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا بۆ بەرزکردنی ئاستی پەروەردە و فێرکردن بانگەوازی بۆ پشتگیریکردن کرا.

هەروەها داوای لە خوێندکاران، لێکۆلەران کرد، بە هەموو شێوەیەک دەتوانن پشتگیری لە زانکۆی ڕۆژئاوا بکەن و ئەزموونەکانیان لەگەڵ زانکۆکە ئاوێتە بکەن.

ڕاگەیەنرا ئەو خوێندکار و لێکۆلەرانەی دەیانەوێت پشتگیری لە زانکۆکە بکەن، لە ڕووی سمینار، پەیوەردەی ئۆنلاین، ماتریال، وتنەوەی ئەزموونەکانیان دەتوانن پشتگیری بکەن.

ئەوانەی دەیانەوێت پشتگیری دەکەن وەک ئەندامی فەخری دەستەی ئەکادیمی زانکۆی ڕۆژئاوا قبوڵ دەکرێن.

ئەوانەی دەیانەوێت پشتگیری بکەن دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەرەکانی ئینتەرنێتی زانکۆکە کە لە ژێرەوە نووسراون پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی زانکۆکە بکەن.

http://rojavauni.com/ku/sereke/

 

http://rojavauni.com/ar/home-ar/

 

http://rojavauni.com/en/home/

ف.ق