لەسەر ڕووبەری ۳٥ هکتار، دەست بەدروستکردنی زانکۆی کۆبانێ کرا

زانکۆی کۆبانی لە ٥ بەش پێکدێت و بەشی یەکەمی کە چەندین کۆلیژ و پەیمانگە لە خۆدەگرێت لە  ۳۰ هەزار مەتر بینا پێکدێت، دەست بەدروستکردنی کرا.

ئەمڕۆ، لە شاری کۆبانێی واری ئەفسانە و داستانەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دروستکردنی گەورە زانکۆی شارەکە بەناوی کۆبانێ ڕاگەیەندرا.

لەو بارەوە سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، چۆمان کەنعانی، کە هاوکات سەرپەرشتیاری دروستکردنی زانکۆی کۆبانییە، بە ئاژانسەکەمان فورات نیوزی ڕاگەیاند، پڕۆژەی دروستکردنی زانکۆی کۆبانێ، بە هاوکاری هەڤاڵانم لە ڕێکخراوی هێڤی فاوندیشنی ڕۆژئاوی کوردستان و خۆبەڕێوەبەری ولایەتی خۆسەری فورات و بەشێک لە تێچووەکەی بە ئسپانسەری ئێبراهیم ئەحمەد فاوندیشن، ئەمڕۆ دەست بە دروستکردنی کرا. هیوادارم بتوانم بە پشتیوانی گەلەکەم لەم پروژەش دیسان سەرکەوتوو بم.

کەنعانی، لە سەر زانکۆکەی زانیار زیاتریدا و وتی، بەگشتی زانکۆی کۆبانێ لە سەر زەوییەک بە ڕووبەری ۳٥ هکتار بنیات دەنرێت و ٥ بەشی گەورە لە خۆ دەگرێت. ئەمەی ئەمڕۆ دەستی بە دروستکردنی کراوە،  بەشی یەکەمیەتی، کە دوو باڵەخانە لە خۆ دەگرێت، هەر باڵەخانەکیان لە سەر ڕووبەری ٥ هەزار مەتر دورست دەکرێت و لە ۳ نهۆم پێکدێت، بەگشتی  ۳۰ هەزار مەتر بینا لە خۆدەگرێت. ٤ چوار بەشەکەی دیکەش لە پلانمان دایە و گەر بەزوویی بودجەی بۆ بەدەستخرا ئەوا کارەکانی دروستکردنی ئەوانیش دەست پێ دەکەین.

لە بارە بەشەکانی خوێندن لە زانکۆی کۆبانێ، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، چۆمان کەنعانی، کە هاوکات سەرپەرشتیاری دروستکردنی زانکۆکەش ئاشکرای کرد، بەشی یەکەمی زانکۆی کۆبانێ، لە چەندین بەش پێک دێت، ئەوانیش بەشەکانی، ئەندازیاری پیشەساری، کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجی سەرەدەم، پزشکی، ئەندایازی، فیزیا و کیمیان و لەگەڵ تەواو بوونی کارەکانی زانکۆکەش بۆ ساڵی یەکەی پڕوسەی خوێندن ٥ هەزار خوێندکار وەردەگرێت.
 

هـ.هـ