زەردەشت عەفرین شەڕڤانی یەپەگە لە سیدنی بەبیر هێنرایەوە

زەردەشت عەفرین شەڕڤانی یەپەگە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە رۆژئاوی کوردستان شەهید بووە، لە شاری سیدنی ئوستورالیا بەبیر هێنرایەوە.

لە شاری سیدنی ئوستورالیا زەردەشت عەفرین شەڕڤانی یەکینەکانی پارستی گەل-یەپەگە کە لە ٢٨ی کانونی دووەمی ساڵێ ٢٠١٨ لە چوارچێوەی تێکۆشانی دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر عەفرین شەهید بووە، بەبیر هێنرایەوە.

دایکی شەهید: "شەهیدی هەموومانە"

یادی بەبیرهێنانەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ی کورد بەڕێوە چوو، تێیدا سریەیا سۆکۆ دایکی شەهید بە رێگای سکایپ بەشداری لە یادەکەدا کرد. دایکی شەهید زەردەشت وتی:" زەردەشت عەفرین تەنها شەهیدی ئێمە نییە، بەڵکو شەهیدی گشت گەلی کوردە و لە خاکی پیرۆز شەهید بووە."

دواتر بەدری سۆکۆ برای شەهید زەردەشت قسەی کردوو، وتی:" زەردەشت لە دژی دوژمنی دڕندە، بۆ پاراستنی مافی گەلەکەی ئەوەی لەدەستی هات کردی."

دواتر گوڵفەر ئولان و بایرام هەر دوو هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ی کورد لە یادەکەدا قسەیان کرد.

ز.ش