سانای سوری: یەکەکانى سوپای سوریا چوونە ناو شارۆچکەى سەراقیب

ئاژانسى هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، هێزەکانى رژێمى سوریا چوونەتە ناو شارۆچکەى سەراقیب لە ئیدلب.

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریایە رایگەیاند، هێزەکانى رژێمى سوریا چوونەتە ناو شارۆچکەى سەراقیب، کە چەند رۆژێکە شەڕی قورس لە نێوان سوپای رژێمى سوریا و گروپە چەکدارە توندڕەوەکان لەو شارۆچکەیەى پارێزگاى ئیدلب دا بەردەوامە.

راشیگەیاندووە "یەکینەکانى سوپا چوونەتە ناو شارۆچکەى سەراقیب و دەستیان بە پاککردنەوەى ناوچەکە لە مین و تەقەمەنیی پاشماوەی تیرۆریستان کردووە".

ژ.ت