ساڵح موسلیم: تاکە رێگەی چارەسەریی ئیمرالیە

ساڵح موسلیم، وتەبێژی پەیەدە وتی،پەیامەکەی رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان زۆر گرینگە، تاکە ڕێگەی چارەسەری لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستەوە بە ئیمرالیدا تیدەپەڕێت.

سەبارەت بەدوایین پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ساڵح موسلیم، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار دا و وتی، " دوای ٨ساڵ سەلما کە ناتوانن رێبەر ئاپۆ لەگەل و گەلیش لە رێبەرئاپۆ دووربکەنەوە.

دەوڵەتی تورکیا لەسەر ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان شەڕی دیپلۆماسی، سەربازی وسیاسی بەڕێوەدەبات، بەڵام هەرچی کات دەربازدەبێت ئەوشەڕە بێ ئەنجام دەبێت. بەو هۆیەوە دەوڵەتی تورک بەناچاری درگاکانی ئیمڕالی دەکاتەوە و چاوەڕوانی ڕێبەر ئاپۆیە."

موسلم وتی، دەوڵەتی تورکیا لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە لەژێر فشارێکی سەختدایە و هەمو درگاکانی لێگیراوە و وتی، " چارەسەری لە هێرش کردنەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبینێت. لە چاوپێکەوتنەکەی تورکیا وئەمریکادا دەرکەوت هەرچەندە هەولی دا سەرکەوتوو نەبوو.' هەر بۆیە دەوڵەتی تورک ڕێگەی بە پارێزەرەکاندا کە سەردانی ئیمراڵی بکەن. سەردانی پارێزەران بۆ ئیمرالی گرینگ و بە واتایە. هەربۆیە ڕۆژبەڕۆژ داواکاری گەلی کورد لە بۆچوونەکانی ئۆجالاندایە.

پەیامی ئۆجالان زۆر گرنگە

موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە:"ڕێبەر ئاپۆ لەپەیامی خۆیدا سەرنجی خستووەتە سەر مێژووی عوسمانییەکان و کۆماری تورکیا، دەوڵەتی تورک لە ئەنجامی ئەو دووژمنایەتییەی لەنێوان کورد و تورکەکان دروستیکردووە، هەمیشە زیانی بەرکەوتووە، هەرکاتێکیش ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای ناسینی کوردان درووست ببێت ئەوکاتە کێشەی کورد و توکیا چارەسەر دەبێت.

هەروەها، ڕایگەیاندووە: تورکیا ئەگەر خواستی وایە شەڕ بوەستێت نابێت کێشەی کورد پشتگوێ بخات، لەبەرئەمەش ڕێبەر ئاپۆ پەیامی خوێندنەوەی مێژوو دەدات، تا ساڵی ١٩٢١ ئیرادەی کوردان قبوڵکرابوو، بەڵام دوای ئەوە چەواشەکردنی کوردان دەستی پێکرد، لەوکاتەوە تا ئێستا کۆماری تورکیا هەر لەشەڕدایە و دۆڕاوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بەڕێگای گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکات، بۆئەوەی هەبونی کوردان قبوڵ بکرێت، دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ گرنگە.

موسلیم، تیشکی خستە سەر ئەو پەیامەی عەبدوڵا ئۆجالان 'بۆ چارەسەریی ئامادەم ' و ڕوونی کردەوە "لەو پەیامەدا بەڕوونی دیارە ڕێگای چارەسەری بە ئیمرالییدا تێدەپەڕێت، هەروەها کاتێک ( ڕێبەر ئاپۆ) دەڵێت 'داواکاریی ئێمە ئەوەیە لەو جوگرافیایەی کە هەیە بەبرایەتی و هاوبەش لەگەڵ گەلان بژین' ، پەیامی ' ئێوە ناتوانن نکۆڵی لەهەبوونی کوردان بکەن' ، هەروەها پەیامی ' بەشێوەیەکی ئاشتی و ڕێککەوتن هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین ' ئەوە ١٠خاڵەکەی پەیامی ساڵی ٢٠١٣-مان بیردێتەوە، دەرخەری ئەوەشە کە دیاریکردنی کات بە یەک هەفتە لەئەنجامی باوەڕبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەگەل، هێز و پارادیگمای خۆیەتی ، ئەو باوەڕبوونەش هێزبە( ڕێبەر ئاپۆ) دەدات " .

' دەبێت دەوڵەتی تورک عاقڵ بێت و لەگەل ڕێبەر ئاپۆدا دانیشتن بکات'

موسلیم وتیشی:''ئەوەی کە ناهێڵێت ئەو کێشەیە چارەسەر ببێت دەوڵەتی تورکە، لەکوێ ببینێت کورد پێش دەکەوێت بەشیوەیەکی دڕندانە پێشی لێدەگرێت، ئێستاش دەیەوێت شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو ببات، چ لەعەفرین بێت یاخود کەرکوک تەنها پەیامی لەناوبردنە".

ساڵح موسلیم، ڕاشیگەیاند:"تا کێشە لەباکوری کوردستان چارەسەر نەبێت ڕێککەوتنیش نایەتە ئاراوە، لەهیچ پارچەیەکی تریش چارەسەری بەدی نایەت، ئەگەر دەوڵەتی تورک لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکشێتەوە هیچ کێشەیەک نامێنێت، ئەوکات ئێمە دەتوانین لەگەڵ ڕژێمی سوریا بەشێوەیەکی دیموکراتیک لەنێوخۆی سوریا کێشەکان چارەسەر بکەین، سیستەمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ هەمو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مۆدێلێکە، ئەوەی کە ناهێڵێت ئەو سیستەمە پێش بکەوێت و چارەسەری بۆ تەواوی سوریا بەدی بێت دەوڵەتی تورکە، کێشەی کورد بەیەکەوە گرێدراون ، ئێمە هیوادارین دەوڵەتی تورک هۆشی بێنێتەوە سەرخۆی و بتوانێت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەڕێگای گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەبێت هیچ کێشەیەک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابێت'' .

ک-ش