سورچییەکان سەردانی قەڵغانی مرۆییان کرد

ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی عەشیرەتی سورچی لە ڕۆژی ٢٤هەمینی چالاکی قەلغانی مرۆیی ناسراو بە ( قەڵغانی زیندوو) سەردانی چالاکانیان کرد و پشتگیری خۆیان راگەیاند.

چالاکیی قەڵغانی زیندوو لە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانەوە لەلایەن گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانەوە دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە قەندیل دەستیپێکردووە بەردەوامە و دوێنێش بەشێک لە هاووڵاتیانی عەشیرەتی سورچی سەردانی ئەو چالاکوانانەیان کرد.

سەردانیکاران پشتگیریی خۆیان بۆ چالاکوانان پیشاندا و گەنجانیش سوپای هەڵوێستی عەشیرەتی سورچییان کرد.

هەروەها هەردوولا ، ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران-یان کرد بۆسەر ناوچەکە و داوایان لە حکومەتی هەرێم و عێراق کرد، کە ڕێگا بە هێرشی داگیرکەران نەدەن.

هەروەها، باس لەوە کرا، کە هەبوونی هیزی گەریلا لەو سنوورانە زۆر گرنگە و ڕاگەیەندرا"ئەگەر گەریلا نەبێت، چەتەکانی وەک داعش و سوپای تورک باشوور تاڵان دەکەن".

ک-ش