سوریا، لەماوەی ٩ ساڵدا ٣٨٠ هەزار کەس کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لە ئاداری ٢٠١١ و دەستپێکردنی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوریا تا ئێستا ٣٨٠ کەس کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕو ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوریا لە ئاداری ساڵی ٢٠١١-وە تا ئێستا ٣٨٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەماوەی شەڕی ناوخۆیی سوریادا، لە کۆی ئەو ٣٨٠ کەسە، لەو ڕێژەیە ٢٢ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هاوکات زیاتر لە ١١٥ هەزار هاوڵاتی مەدەنیش بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەربەپێی ئاماری ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، ٦٧ هەزار ئەندامی چەتەکانی داعش و هەیئەت تەحریر ئەلشام"ئەلنوسرەی پێشوو" کوژراون.

ب.ش