سووریا: ئەو کردەوانەی تورکیا لە عەفرین تاوانی جەنگییە

نوێنەری سووریا لە دانیشتنی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێف ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگی لە عەفرین ئەنجامدەدات.

ماوەی دوو هەفتەیە، دانیشتنی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێفی سویسرا بەردەوامە و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرینیش بووەتە تەوەرێکی ئەو دانیشتنە.

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێپرسینەوە لەبارەی سووریا، ڕاپۆرتێکی لەبارەی تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات پێشکەشکرد، پاشان نوێنەری سووریا وەڵامی ئەو ڕاپۆرتەی دایەوە و باسی لە تاوانەکانی تورکیا لە عەفرینیش کرد.

نوێنەری سووریا ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین تاوانی جەنگ ئەنجامدەدات و مافە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، ئێوە دەڵێن دەوڵەتی سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات تاوانی ئەنجامداوە، بەڵانم باسی ئەو ناکەن، کە دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین مافە نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە، دەوڵەتی تورکیا تاوانی شەڕ و تاوانی دژەمرۆییانەی لە عەفرین ئەنجامداوە، ئەی ئەوانەی لە عەفرین دەژیان هاوڵاتی مەدەنیی نەبوون؟.

ک-ش