سووپای داگیرکەری تورکیا عەفرین بۆردومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای داگیرکەری تورکیا بۆردومانی عەفرینیان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای داگیرکەری تورکیا چەندین ناوچەی رێگای نێوان شارەکانی جندرێس و عەفرین و هەندێک شوێنی سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆیان، بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە عەفرینەوە بە دەستمان گەیشتوون، کاتژمێر ١٠ ی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر، بە ئاسمانی عەفریندا سوڕاونەتەوە. پاشان ڕێگای نێوان شارەکانی عەفرین و جندرێس، هەروەها دەوروبەری گوندەکانی خالتا و مەسکەی سەر بە جندرێس و هەندێک هەرێمی سەر بە راجۆ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون.

ڕاگەیەندرا کە فڕۆکە جەنگیەکانی سووپای داگیرکەری تورکیا، هەتا درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەسەر ئاسمانی ئەو هەرێمانەدا سووڕاونەتەوە.

ر.م