سوپا و چەتەکانى تورکیاى داگیرکەر دەیان کەسیان لە عەفرین رفاند

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانیدا لە عەفرین هەڵدەکەوتنە سەر ماڵان و بە زۆر دەچنە ناو ماڵەکان و هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەکەن.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانیدا لە عەفرین هەڵدەکەوتنە سەر ماڵان و بە زۆر دەچنە ناو ماڵەکان و هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەکەن.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە سەرچاوەکانمانەوە لە عەفرین بە دەستمان گەیشتوون، دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانى لە عەفرین بە زۆر دەچنە ناو ماڵی هاووڵاتییان، هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەکەن. هەروەها فیدیەیان لە بەشێک لەو کەسە رفێندراوانە سەندووە.

لە گوندی چەقماقا-ی عەفرین هاووڵاتییان محەمەد شێخۆ، ئەسعەد هوککاش و حەنان هوککاش لەلایەن دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانیانەوە رفێنران.

هاووڵاتییەکى تریش بە ناوی ئیسماعیل بیلال لە دواى رفاندنەکەى داواى ٥٠٠ هەزار لیرەى سوریى لێکرا و دواى ئەوەى ئەو پارەیەیان وەرگرت ئەو هاووڵاتییەیان ئازاد کرد.

هەروەها هاووڵاتییەکی تر بە ناوی حەکیم محەمەد، لە دواى ئەوەى بە قورسی ئەشکەنجەیان کرد، بە برینێکى قورس و گەورەوە لە ناوەڕاستى گوندەکەدا بەجێیانهێشت.

هاوکات لە گوندی خرابێ سولوک –ی عەفرین هاووڵاتیان، ئەحمەد جاسم، عەگید عومەر بیلال و حەسەن شێخۆ لەلایەن دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت)ەوە رفێنران.

هەر لە گوندی خرابێ سولوک لەلایەن سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانییەوە هاووڵاتییان، ئیبراهیم ئەڤدۆ، رێزان ئەڤدۆ، سوپحی سەتاف، زەکی محەمەد حەمۆ رفێنران.

هەر لەو ناوچەیەدا حەکیم بۆک-ی تەمەن ٥٠ سال و رووکەن حەبەش تەمەن ٢٠ ساڵ و لینە حەبەش تەمەن ٢٣ ساڵیان رفاندووە.

ر.م