سوپاى تورکیا گۆرانیبێژێکى عەفرینى رفاند و چارەنووسى نادیارە

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى نزیکەى مانگێک لەوە پێش حەسەن عەبدۆی گۆرانیبێژیان رفاند و تاوەکو ئێستا چارەنووسى نادیارە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتوون، سەربازان و چەتەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر، نزیکەى مانگێک لەو پێش لە گوندی کەباشین لە ناوچەى شێراوای عەفرین، گۆرانیبێژێکى ناودارى عەفرینیان بە ناوی حەسەن عەبدۆ رفاندووە.

تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەى چارەنووسى حەسەن عەبدۆی گۆرانیبێژ لەبەردەستدا نییە.

لەبارەى چارەنووسی حەسەن عەبدۆوە نیگەرانییەکى زۆر لە ناو کەسوکارەکەیدا دروستبووە.

ر.م