سوپای توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی دێرك

هێزه‌سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی شاری دێرك-ی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سێمالكا. هاوكات شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه‌ و ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران.

به‌پێی زانیارییه‌كانمان، هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌ دژی خاڵی پشكنینی ئاسایشی دێرك له‌ گوندی خه‌رابره‌شك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سێمالكا ئه‌نجامدراوه‌. به‌هۆی هێرشه‌كه‌ ٢ ئه‌ندامی ئاسایش بریندار بوون.

شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕدا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران. به‌رپرسانی یه‌په‌گه‌ ده‌ستنیشانیانیان كرد كه‌ چه‌ند سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوون.

s.m