سوپای تورک بە سەدان چەتەی لە گرێسپی-یەوە ناردووە بۆ لیبیا

سەرچاوەیەکی هەرێمی لە گرێسپی دەستنیشانی کردووە، کە سوپای تورک بە سەدان چەتەی هاوپەیمانی لە گرێسپی کشاندووەتەوەو ناردوویەتی بۆ لیبیا، لەهەمەنکاتدا دەستیکردووە بە گرتن و ڕفاندنی گەنجانی هەرێمەکە.

سەرچاوەیەکی هەرێمی لە شاری گرێسپی داگیرکراو، ئاشکرایکردووە، کە سوپای تورک لە شارەکە دەستیکردووە بە گواستنەوەی چەتەکانی بۆ لیبیا، کە پێکهاتوون لە چەتەکانی جەبهەت ئەلنوسرە، جەبهەت ئەلشەرقییە، سوڵتان موراد و فەیلەق ئەلمەجید.

سوپای داگیرکەری تورک فەرماندەی جەبهەت ئەلشامیەی ڕاسپاردووە، کە لەسەر ماڵانی گرێسپی و ناوچەکانی دەوروبەری بگەڕێن و گەنجان دەستگیربکەن، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی فراوانی لەسەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە درووست کردووە.

ب.ش