سوپای تورک خوێندگەکانی عەفرین دەکاتە بنکەی سەربازیی

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە عەفرین-یان داگیرکردووە، بەردەوامن لە تاوانە دژە مرۆییەکانی خۆیان.

لە خەونی هیچ یەک لە منداڵانی عەفریندا نەبوو کە ڕۆژێک لەڕۆژان خوێندنگەکەیان بکرێتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک یان ببێتە بەندیخانە یان ببێتە بارەگای سەربازی و سیخوڕیی و سەدان کردوەوی دژە مرۆڤیی تێدا ئەنجام بدرێت.

هیچکات منداڵانی عەفرین بیریان لەوە نەکردبووەوە کە ڕۆژێک دێت کە هەموو خەونەکانیان بەجێ بهێڵن و بەرەوناوچەی شەهبا بچن.

لەکانتۆنی عەفریندا زیاتر لە ٨٦ خوێندنگە بەدەستی سوپای داگیرکەری تورکیاوە ڕووخاوە ، بەوهۆیەوە ٥٢هەزار خوێندکار کە ٤٢هەزاریان خوێندکاری سەرەتایین و ٩هەزار خوێندکاری ناوەندی و ٥٥٠ خوێندکاری ئامادەیی و ٤٥٠خوێندکاری زانکۆ لەخوێندن بێبەش کراون.

بەڵام سەرەڕای باروودۆخی سەختی کۆچبەری ژمارەیەک لە خوێندکارانی عەفرین لەهەرێمی شەهبا لە کەمپ و بینا ڕووخاوەکاندا درێژەبە خوێندن دەدەن. نزیک لە١٤هەزار خوێندکار لە شەهبا هەمان ئاستی خوێندنی عەفرین درێژە پێدەدەن.

لە دەسپێکی سالێ رابردوودا سوپای داگیرکەری تورک ئۆپەراسیۆنێکی لەسەرناوی چڵە زەیتوون دەستپێکرد و لەوئۆپەراسیۆنەدا شوێنە مێژووییەکان، بەنداوەکان، خوێندنگەکان، نەخۆشخانەکان و خەڵکی مەدەنی کرانە ئامانجی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر و تەواوی پەیمانەکانی ساڵی ١٩٠٧ی خستە ژێرپێ.

ئاژانسی هەواڵی فورات ناو وشوێنی ئەوخوێندنگانەی کەبەدەستی سوپای داگیرکەری تورک ڕووخاوە یان کراوەتە بەندیخانە وناوەندی سەربازیی ئاشکرا دەکات.

ناوچەی ڕاجۆ:

لە ناوچەی ڕاجۆ ١٣ خوێندنگە ڕووخاوە

ناوچەی شەرا:

لە ناوچەی شەرا وگوندەکانی ٩ خوێندنگە رووخاوە.

ناوچەی بلبلێ:

لە ناوچەی بلبلێ ١١ خوێندنگە ڕووخاوە.

ناوچەی جندرس:

لەناوچەی جندرس-ی عەفری ٥ خوێندنگە ڕووخاوە.

دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە زمانی تورکی وەک زمانی فەرمی سەپێنراوەتە سەرمنداڵاندا و وێنەی ئەردۆغان لە سەر دیواری پۆلەکانی خوێندندا هەڵواسراوە.

 

ئەو خوێندنگانەی کە کراونەتە بارەگای سەربازی

٧ خوێندنگە لە ناوەندی عەفرین،شەڕا وماباتا کراونەتە بارەگای سەربازی.

ک-ش