سوپای تورک و چەتەکانى زەوی و زاری جوتیارانى شێراو دەسوتێنن

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ناوچەکانى جلبر و بانێ زەوی و زاری کشتوکاڵیى جوتیارانیان ئاگر تێبەردا.

سەربازانى سوپاى تورکی داگیرکەرە و چەتەکانیان لە گوندی جلبر و بانێ لە ناوچەى شێراواى رۆژئاواى کوردستان لە عەفرین زەوییە کشتوکاڵییەکانى هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەسوتێنن.

ئەو ئاگرەی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیانەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیانی ئەو ناوچەیە بەردراوە تاوەکو دێت تەشەنە دەکات و زیانێکى زۆری بە بەربومی کشتوکاڵیى هاووڵاتییانى ئەو ناوچانە گەیاندووە.

ر.م