سوپای تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی بیرعیسا

لە گوندی بیرعیسای سەر بە ناوچەی عەین عیسا سوپای تورک و چەتەکانی هێرشێکیان ئەنجامداو شەرێکی قوڕس لە نێوان ئەوان و هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک روویدا.

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامەو لەم چوارچێوەیەدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر گوندی بیرعیسا کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ناوچەی عەین عیسا.

هێزەکانی سوریای دیمکراتیک (هەسەدە) وڵامێکی توندیان داوەتەوەو بە پێی زانیاریەکان شەرێکی قوڕس رووی داوە.

تا ئێستا زانیاری لە بارەی ووردەکاری شەڕو زیانەکان رانەگەیێنراوە.

ز.ش