سوپای تورک وچەتەکانی بەچەکی قورس هێرشیان کردە سەر زرگانی سەرێکانی

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی داعش وبەرەی نوسرە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بەچەکی قورس و زرێپۆش هێرشیان کردووەتە سەرناوچەی زرگانی سەرێکانی.

لە بەردەوامی هێرش و داگیرکاری سوپای تورک داگیرکەر وچەتەکانی داعش وبەرەی نوسرە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بەچەکی قورس و زرێپۆش هێرشیان کردووەتە سەرناوچەی زرگانی سەرێکانی.

شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچیوەی مافی پاراستنی ڕەوا وڵامی تووندیان دایەوە و ئەئەنجامدا زرێپۆشێکیان بە سەرنشینەکانیانەوە تەقاندەوە. لە ئەنجامی وڵامی تووندی شەڕڤانانی قەسەدە چەتەکان لەناوچەکە هەڵهاتن.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە لەوهێرشانەدا بەدەیان چەتە و سەربازکوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. بەڵام بەهۆی سەختی شەڕەکەوە ژمارەی ڕوونی کوژراوەکان دیار نەبوو.

هاوکات سیخوڕەکانی سوپای تورک بە نیازبوون دزە بکەنە ناو تلتمەر کە لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستگیرکران.

ک-ش