سوپای تورک گوندەکانی تربسپی بۆردومان دەکات قەسەدەش وەڵام دەداتەوە

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی تەل شەریر و دێرنا قولنگا تۆپباران دەکەن. شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وەڵامی سەرچاوەی تۆپبارانەکانیان داوەتەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر گوندی تەل شەیر-ی باکوری رۆژئاوای ناوچەی تربسپی و گوندی دێرنا قولنگا-ی باکوری رۆژهەڵاتی ناوچەکەی بە تۆپ و هاوەن تۆپباران کرد.

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکراتیک لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی سەرچاوەی تۆپبارانەکەیان دایەوە.

ک-ش