سوپای تورک گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندەکانی سەر بە ناوچەی شێراوا لە عەفرین تۆپباران دەکات.

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، بە سەختی گوندەکانی ئاقیبێ و سۆخانکێ سەر بە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات.

هاوکات فڕۆکەی سیخوڕی بە بەردەوامی بەسەر هەرێمەکەدا دەسوڕێنەوە.

تۆپبارانکردنی ئەو گوندانە و سوڕانەوەی فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر هەرێمەکە بەردەوامی هەیە.

ب.ش