سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی تل رەفعەتی تۆپباران کرد

سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی تل رەفعەت، کە بە هەزاران خەڵکی مەدەنیی تێیدا دەژیت، بە تۆپ و چەکی قوڕس تۆپباران کرد.

بە پێی کاتژمێرەکانی ناوچەکە هێرشەکە لە کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەک ئەنجام دراوە. لەو شارە تا ئێستاش بە هەزاران خەڵکی مەدەنی لێ دەژیت.

تۆپبارانەکە دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای هاوڵاتییان دروست کردووە.

شایەنی باسە لە ٢ کانونی یەکەمیشدا سوپای دەوڵەتی تورک ناوچەی تل رفعەتیان تۆپباران کردبوو، لە ئەنجامدا١٠ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دابوو کە هەشتیان منداڵ بوون.

ز.ش