سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر رێگای (M4)ی نێودەوڵەتی

هێزەکانی رژێمەکەی ئاکەپە و چەتە چەپەڵەکانی لە گوندی خربەت کەرەم و ناوچەی عەین عیسا رێگای نێودەوڵەتی (M4)یان تۆپباران کرد.

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن. ئەم جارەش سوپای رژێمە فاشیستەکەی ئاکەپە و چەتە چەپەڵەکانی لە گوندی خربەت کەرەم و ناوچەی عەین عیسا رێگای نێودەوڵەتی (M4)یان تۆپباران کرد.

لە هەمان کاتدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کەشف-ی سوپای تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی گوندی هۆشانی سەر بە ناوچەی عەین عیسا دەسووڕێنەوە.

ز.ش