سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی بە قورسی بوردەمان دەکات

سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوکاری گروپە چەتەکانی ئەلنوسرەو داعش گوندەکانی مرێکیس و بابل خێری زرگانی سەر بە سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان بە قورسی بۆردومان دەکات.

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستا دا ئاگربەست لە ئارادە هەیە، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکەو هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.لەم چوارچێوەیەدا سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوکاری گروپە تیرۆستیەکانی ئەلنوسرەو داعش هێرشی کردۆتە سەر گوندەکانی سەرێ کانی و دەوروبەری.  
سوپای تورک بە هاوکاری فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی و لەگەڵ چەتەکانی ئەلنوسرەو داعش هێرشی کردە سەر گوندەکانی مرێکیس و بابل خێری ناوچەی زیرگانی سەر بە سەرێکانی.
شەڕڤانان قەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داوەتەوەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕو پێکدانانی قورس لە ناوچەکە بەردەوامن.
ز.ش