سوپای تورکیا ئاگر لە دارە زەیتوونەکان-ی عەفرین بەردەدات

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە گەلی تیرا-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین دەستیان کردووە بە سوتاندنی دارە زەیتوونەکانی ئەوناوچەیە.

سوپای داگیرکەری تورکیا سەرەرای کۆمەڵکۆژی، گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکە، دەستیان کردووە بە لەناوبردنی ژینگەی ناوچەکە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی زیاتر لە ٢هەزار و٥٠٠ داری زەیتوون، هەنار-ی گوندی ئیدامۆ-ی ناوچەی ڕاجۆ-یان سوتاندووە.

ڕاگەیەندرا کە چەتەکان لە گوندی ئیلتانیە دەستیان گرتووە بەسەربەرهەمی گەنمی هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵڕەحمان ئیسماعیل و بەرهەمەکەیان ڕەوانەی تورکیا کردووە، و دواتر ئاگریان لە زەوییەکەن بەرداوە.

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ماوەیەک پێش ئیستا لە گوندی ئیتمانی-ی ناوجەی راجۆ زەویی ودارە زەیتوونەکانی ئەو گوندەیان سوتاندبوو.

ک-ش