سوپای تورکیا ئێزدییەکانی عەفرین دەڕفێنێت

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە گوندی قیبارێ دەستیان کردووە بەڕفاندنی هاووڵاتیانی ئێزدی ، تائیستا چەندین کەسیان ڕفاندووە.

لە گوندی قیبارا-ی سەربەناوەندی عەفرین ژمارەیەکی زۆرلە هاووڵاتیانی ئێزدی کە ژنیشیان تێدایە لەکاتێکدا کە سەردانی کێڵگەو باخە زەیتوونەکانی خۆیان دەکرد لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانەوە ڕفێندران.

لە ناو ڕفێندراوەکاندا ناوی ژنێک ئاشکرا کراوە کە ناوی حەمدیە شێخ حەنانە.

'دارستانەکان دەسووتێنن'

سەرچاوە هەرێمییەکان ئەوەیان خستەڕوو کە سوپای تورکیا وچەتەکانی دارستانەکانی چیاکانی شارۆچکەی ماباتا-ی سەربە شەرای عەفرین دەسووتێنن. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە چەتەکان ڕێگە بەهاووڵاتیان نادەن کە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

سوپای داگیرکەری تورکیا ماوەیەک پێش ئیستا دارستانەکانی چیای هاوار و زەوییە کشتووکاڵییەکان-یان سووتاندبوو.

ک-ش

https://anfsorani.com/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7-%D9%88-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7/%D8%AF%D8%A7%DA%AF%DB%8C%D8%B1%DA%A9%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%B3%D8%B1%D9%88%D8%B4%D8%AA%DB%8C-%D8%B9%DB%95%D9%81%D8%B1%DB%8C%D9%86-%D8%AF%DB%95%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%AA%DB%8E%D9%86%D9%86-5712