سوپای تورکیا لە عەفرین هەشت هاووڵاتی مەدەنی دیکەی ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین ماڵی هاووڵاتیان دەسوتێنن و ٨هاووڵاتی مەدەنی-یان ڕفاند.

هێرشە دژە مرۆییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لەدژی هاووڵاتیانی عەفرین بەردەوامە. سوپای تورکیای داگیرکەردوێن-ێ کاتژمێر ١٦:٠٠ ئاگریان بەردایە باخ وڕەزی هاووڵاتیان-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین. لەوناوچەدا سوپای داگیرکەری تورکیا ١٥ ماڵی هاووڵاتیانی سووتاند.

سوپای تورکیا دوای سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیان ٨ هاووڵاتی مەدەنی ڕفاند. ئاشکرا بوو کە ناویی دوو کەس لە ڕفێندراوەکان ژنێک بەناوی فاتما ئەسەد ڕەمەزان ٢٢ سالان و باوکیناوبراو ئەسەد محەمەد-ی ٥٥ ساڵ تەمەنە. ناسنامەی ئەو ٦ هاووڵاتی دیکە نەزانراوە.

ک-ش