سوپای تورکیا لە عەفرین ٤٥ گەنجی کوردیان ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ٤٥ گەنجی کورد-یان لە عەفرین ڕفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەرچاوە هەرێمییەکان لە کانتۆنی عەفرین ڕایانگەیاندووە، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ڕۆژی ٤ی نیسان/١٥ی خاکەلێوە، ٤٥ گەنجی کوردی عەفرینیان بە بیانوی پەیوەندی لە گەڵ یەپەگەدا ڕفاندووە.

بەپێى سەرچاوەکان لەعەفرینەوە، ئەو گەنجانە هاووڵاتییانى عەفرینن و پەیوەندییان بە یەپەگەوە نییە، بەڵام تورکیا و چەتەکانى بە مەبەستى بڵاوکردنەوەى ترس و تۆقاندن لە ناو هاووڵاتیاندا، کە داگیرکاریى سوپای تورکیا و چەتەکانیان قبوڵ نەکردووە، دەیانەوێت گەلی عەفرین شارەکە چۆڵ بکەن بۆیان و ئەو تاوانەشیان بەرامبەر بە هاووڵاتیانى عەفرین هەوڵێکى تریانە بۆ لەناوبردن و سڕینەوەى کورد لە عەفرین.

دوو رۆژ لەوە پێش، سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى هاووڵاتییەکى تەمەن ٦٥ ساڵى عەفرین-یان بە ناوى بیلال حەمۆ سەربڕی. بیلال حەمۆ هاووڵاتییەکى عەفرین، لە سەر ماڵ و حاڵى خۆى بووە بەبێ هیچ هۆکار و پاساوێک چەتەکانى تورکیا پەلاماریان داوە و سەریان بڕیوە.

ک.ش

ر.م