سوپای داگیرکەر دەستی بە گواستنەوەی چەک و چەتەکانی کردووە بۆ ناوچەکە

سوپای تورکی داگیرکەر چەکی قوڕس و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی گواستەوە هێڵی زرگانی و نێوان سەرێکانی و تل تەمر.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی ئینگەل هاوای نێوان تل تەمر و زرگانی جموجۆڵێکی زۆری سەربازی دەست پێکردووە و لە ئێستا دا خەریکی گواستنەوەی چەکی قوڕس و گروپە چەتەکانە بۆ هێڵی زرگانی و نێوان تل تەمر و سەرێکانی.

لە بەیانی ئەمڕۆڤە فڕۆکەی کەشف بێ وەستان بەسەر گوندی مەحمودییەی سەر بە ناوچەی تل تەمردا دەگەڕێن.

ز.ش