سوپای داگیرکەر لە شەهبا هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار کرد

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر ناوچەی شەهبا هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٧:٣٠ گوندی شێخ هالیل و کەفەر نایای سەر بە ناوچەی شەهبایان تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا لە گوندی کەفەر نایا هاوڵاتیەک بە ناوی خالد ئۆسۆی ٤٢ ساڵان بریندار بوو. هاوکات زیانێکی زۆری مادی بەر خانووەکانی گوندەکە کەوتووە.

خالد ئۆسۆ لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوچەی فافین تەداوی بۆ دەکرێت.

ز.ش