سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر دربێسپی و شێراوا

سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری چەتەکانی لە دربێسی هێرشیان کردە سەر هێزەکانی رژێمی سوریا. لە عەفرینیش بە هەمان شێوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی شێراوا.

سەربازانی سوپای داگیرکەر لە ناوچەی دربێسی سەر بە کانتۆنی حەسەکە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سنووری سەربازانی رژێمی سوریا.

بە پێی زانیارییەکان، خاڵە سەربازییەکانی رژێم دەکەونە سەر رێگای دربێسی-عامود لە گوندی حەواشی کە ٤ کیلۆمەتر دوورن ناوەندی شاری دربێسیەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هیچ زیانیک بەر هێزەکانی رژێم نەکەوتووە.

هێرشی ناوچەی شێراواش کرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری چەتە چەپەڵەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی مەزن-ی سەر ناوچەی شێراوای عەفرین. بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێرشەکە بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن ئەنجام دراوە و لە بارەی زیانەکانیەوە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ز.ش