سوپای داگیرکەری تورک لە شێراوا ٣ کەسی مەدەنی شەهید کرد

سوپای داگیرکەری تورک گوندی ئاقیبێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی داگیرکراوی تۆپباران کرد. بە هۆی تۆپبارانەکەوە ٣ کەس کە ئەندامی خێزانێکن شەهید بوون و ٣ کەسیش برینداربوون.

دوێنێ شەو سوپای داگیرکەری تورک گوندی ئاقیبێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی داگیرکراوی تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا حەسەن عیزەت محەمەدی ٥٥ ساڵە، فاتیمە عەلی ٤٦ ساڵە و کوڕەکەیان بە ناوی زیروجەد حەسەن محەمەدی ١٢ ساڵە شەهید بوون.

هەروەها موفیدا ڕەمزی ٤٨ ساڵ، عیسمەت حەمۆ ٤٠ ساڵ و منداڵێکی ٨ ساڵە بە ناوی جەمیل حەمۆ گە لە یەک خێزانن و خەڵکی گوندی کۆرزەلن برینداربوون.

برینداران بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرینی ناوچەی فافینی کانتۆنی شەهبا گواسترانەوە.

لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ سوپای داگیرکەری تورک لە تەل ڕەفعەت کۆمەڵکوژی ئەنجامدابوو و ٢٠ کەسی مەدەنیان شەهید کرد کە ٨ کەسیان منداڵ بوون.

ف.ق